ئابووریكوردستانهەواڵ

مووچەی خانەنشینی گۆڕانكاری تێدا دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ئاشكرای كرد، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ ئەوەی تاوەكوو كۆتایی ساڵ مووچەی خانەنشینان بكرێت بە ئەلیكترۆنی و بە كارت دابەش بكرێت.

حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بانك ئامادەیی هەبێـت، یان كەرتی تایبەت بێتە سەر خەت، یان وەزارەتی دارایی كۆمپانیایەك بهێنێت، ئەوا مانگێك یان دوو مانگی دیكە مووچەی خانەنشینیان دەكرێت بە ئەلیكترۆنی بە كارت دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، بانكەكان بە ئەلیكترۆنی بەیەكەوە بەستراونەتەوە.

وتیشی”ئومێد هەیە تاوەكوو سەری ساڵ، یان سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی و لە رێگەی كارتەوە دابەش بكرێت، چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین بزانین پلانیان چییە، ئێمە ئیشەکانمان تەواو کردووه‌، ئەگەر بانکەکان ئامادە بن، دەتوانین لەگەڵیان رێک بکەوین، بەڵام ئەوە تەواو بووە، كە مووچەی خانەنشینی بە ئەلیكترۆنی دابەش دەكرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close