ئابووریهەواڵ

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان روونکردنەوە دەدرێت

نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە عەلوەی سلێمانی لەئێستادا بەگشتی ماوەی مانگێکە هەموویان جێگیرن، ئاماژەی بەوەکرد ئەو بەرهەمانەی هاوردە دەکرێن زیاتر میوەکانە.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایگەیاند نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە عەلوەی سلێمانی لەئێستادا بەگشتی ماوەی مانگێکە هەموویان جێگیرن، هیچ بەرهەمێک نییە نرخەکەی بەرزبووبێتەوە و نرخی پێوانەیی تۆمارکردبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد “دوای ئەوەی شووتی کەمبووەوە لە بازاڕدا بە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی شووتی کاتەکەی پێشخرا، لە 15ی ئەیلولی 2022یش بەرهەمی کاڵەکیش گومرگی لەسەر نامێنێت و هاوردە دەکرێت”.

 وتیشی “ئەو بەرهەمانەی هاوردە دەکرێن زیاتر میوەکانە، هەروەها بەهۆی ئە سەرمایەی کە لە مانگی یەک و دووی ئەمساڵ هەبوو بەرهەمی ناوخۆی هەنجیر و ترێ و هەنار زۆرباشنەبوون”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close