جیهانهەواڵ

سعودیە بڕیاری دەست پێکردنەوەی عەمرە دەدات

دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بڕیاری دەست پێکردنەوەی عەمرە دەدەن.

بڕیاری دەستکردنەوەی بە عەمرە بە چوار قۆناغ و سەرەتا بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی ناو سعودیە دەبێت.

قۆناغەکان:

– رۆژی 4-10-2020، دەرگای مزگەوتی مەککە (قیبلەی مسوڵمانان) بەڕووی %30ـی ئاستی لەخۆگرتنی ئەو مزگەوتە و %75ـی ئاستی لەخۆگرتنی مزگەوتی مەدینە، بەڕووی عەمرەکارانی ناوخۆی سعودیە دەکرێتەوە.

– رۆژی 18-10-2020، دەرگای مزگەوتی مەککە بەڕووی %75ـی ئاستی لەخۆگرتنی ئەو مزگەوتە و %100ـی ئاستی لەخۆگرتنی مزگەوتی مەدینە، بەڕووی عەمرەکارانی ناوخۆی سعودیە دەکرێتەوە.

– رۆژی 1-11-2020، دەرگای مزگەوتی مەککە و مزگەوتی مەدینە بە تەواوی بەڕووی عەمرەکارانی ناوخۆ و دەرەوەی سعودیە دەکرێتەوە، بەڵام تەنیا عەمرەکارانی ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە، کە وەزارەتی تەندروستیی سعودیە دیارییان دەکات.

– ئەو کاتەی وەزارەتی تەندروستی نەمانی هیچ مەترسییەکی پەتای کۆرۆنا رادەگەیەنێت، دەرگای مزگەوتی مەککە و مزگەوتی مەدینە بە تەواوی و و بەشێوەی ئاسایی بەڕووی عەمرەکارانی ناوخۆ و دەرەوە سعودیە دەکرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close