كوردستانهەواڵ

ماوەی زیاتر لە نۆ کاتژمێرە ئاگرەکەی ڕێگەی گوێڕ کۆنتڕۆڵ نەکراوە

سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە سوتاون و ١٠ کەسیش بریندارن

باسک نێت – هەولێر

ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی سوتەمەنی لە شاری هەولێر کەوتووەتەوەو ماوەی ٩ کاتژمێرە نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

٣٥ تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەن کە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ڕێگەی ”گووێڕ- هەولێر” کەوتووەتەوەو بە هۆیەوە ١٠ کەس بریندار بوون و ٧ ئۆتۆمبێلیش سوتاون.

ئاگرەکەی ئەو پاڵاوگەیە هێندە گەورەیە کە دوکەڵی ئاگرەکە بەشێک لە ئاسمانی شاری هەولێری داپۆشیووەو لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی پاڵاوگەکە سێ ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە سوتاون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close