شاندەکەی عێراق بۆ وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە هەولێرە
باسک نێت
شاندێکی دیوانی چاودێریی عێراق بە مەبەستی وردبینی لە داهات و خەرجیی نەوتی و نانەوتیی سێ مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران، هاتووەتە هەولێر.
ئێوارەی ڕۆژی هەیینی، 07-06-2024، شاندێکی دیوانی چاودێریی عێراق بە مەبەستی وردبینی لە داهات و خەرجیی نەوتی و نانەوتیی سێ مانگی ڕابردووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وردبینی لە لیستی مووچەی هێزی ئەمنی و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان؛ گەیشتە هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت، حکوومەت و دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان، داوایان کردووە ئەو شاندە سەرەتا وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، بەو پێیەی ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە