ئابووریكوردستان

نرخی زێڕ بەرز بووەوە

دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم رووی لە دابەزین کرد، لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٣٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.باسک نێت

هاوکات، نرخی گرامێک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ٧٤ دۆلار و ١٨ سەنت و کیلۆگرامێکیش ٧٤ هەزار و ١٨١ دۆلارە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا، پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ بەردەوام روو لە دابەزین بوو و هەر مسقاڵێک نزیکەی ٢٠ هەزار دینار دابەزی، لە ئێستادا نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤١٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٨٢ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٠٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٥٢ هەزار دینارە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close