كەش و هەواكوردستان
کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە هەڵشۆ بووە بە بڕی ٣١.٢ ملم و کەمترین رێژەش بە بڕی ١.٩ ملم لە دووز بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، “لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە هەڵشۆ بووە بە بڕی ٣١.٢ ملم و لە دوای ئەویش سلێمانی بە بڕی ٢٤ ملم و قەڵادزی بە ٢٠ ملم، زۆرترین رێژەیان لێباریوە”.
ئەوەش هاتووە، “کەمترین رێژەی بارانبارینیش لە هەرێمدا لە دووز تۆمارکراوە بە بری ١.٨ ملم و دواتریش لە دهۆک بە بڕی ١.٩ ملم”.
باس لەوەشکراوە، “لە هەریەک لە سەنتەری شارەکانیشدا بەمشێوەیە بووە، “هەولێر ٤.٢ ملم، سلێمانی ٢٤ ملم، دهۆک، ١.٩ ملم، هەڵەبجە ٩ ملم و کەرکوک ٣.٨ ملم”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت و لە هەندێ شوێن لێزمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمەباران زیاتر دەبێت هەورى تەواو دەبێت و دواتر ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، سبەنێش ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمەباران لە کاتەکانى ئێوارەدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.