كوردستانهەواڵ

بەغدا پارەی نارد دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند بڕێکی دیکە پارە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان، بەگوێرەی زانیاریەکانیش چاوەڕێ دەکرێ ئەمڕۆ تاسبەی لیستی موچەی بەشێکی زۆری وەزارەتەکان ڕابگەیەنرێت..

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی:

بڕی ٤٢١ ملیارو ٧٦٠ ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی. کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٤٢١،٧٦٠،٠٠٠،٠٠٠ ) چوار سەدو بیست و
یەک ملیارو حەوت سەدو شەست ملیۆن دینار وەک بەشێک لەشایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.
٢٠٢٤/٧/٩

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close