
د. سەركار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند: ئەو توشبووەی تای خوێنبەربوون كە لە پارێزگای سلێمانی و دوو توشبووەكەی پارێزگای ھەولێر، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چاك بوونەوە و بە تەندروستییەكی باش نەخۆشخانەیان جێھێشت و گەڕانەوە ماڵەوە.
وتیشی: خۆشبەختانە لە ئێستادا ھیچ توشبوویەكی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی كوردستان نەماوە و ڕێكارەكانیش بۆ ڕێگری لە نەخۆشیەكە گیراونەتەبەر.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە