باسک نێت
بەگوێرەی زانیاریەکان، پێشنیاز بۆ محەمەد شیاع سودانی کراوە مانگانە ٣٥٠ ملیار دینار بۆ مووچەی ھێزە ئەمنیەکانی ھەرێم وەکو سلفە بنێرێت تاوەکو کێشەی وردبینیکردن لە لیستەکە کۆتایی دێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران لەبارەیەوە رایگەیاند؛ سودانی لەم هەفتەیەدا بڕیاردەدات یان لیستی موچەی هێزە ئەمنیەکان لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی پەسەند دەکات و دەینرێت یان پێشنیازی ناردنی پارە بەشێوەی سولفە دەکات تا کێشەی موچەی هێزە ئەمنیەکان و لیستەکانیان چارەسەر دەبێت.
بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت پێشنیارەکە دوای چارەسەربوونی کێشەکە، لەو پارەیەی بۆ مووچەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم دەنێردێت، قەرزی سولفەکان بدرێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە