كوردستانهەواڵ

پزیشکانی نەخۆشخانەی شار بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند

باسک نێت – سلێمانی

پزیشکانی نەخۆشخانەی شار بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند و پەیامێکیان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت کرد و ڕایانگەیاند کە تاکە سەرچاوەی داهاتیان مووچەکانیانە بەڵام سەرەڕای ئەوەی 3 مووچە ساڵی ڕابردوویان پێ نەدراوە و لە ئێستاشدا 54 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر وەرگرتنی دواین مووچەدا لەبەر ئەوە لە بارودۆخێکی سەختی ئابوریدان هەروەها ڕایانگەیاند کە تەنانەت بەشێک لە پزیشکان کرێی هاتوچۆکردنیان پێ دابین ناکرێت هەروەها وتیان لەدوای ئەوەی کە هیچ رێگەجارەیەکمان نەماوە بایکۆت ڕادەگەیەنین هاوکات ئاماژەیان بەوەدا لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان هەڵوێستی توندتریان دەبێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close