جیهانعێراقهەواڵ

بەرپرسانی ئەمریکا داوا دەکەن هێرشی راستەوخۆ بکرێتە سەر خاکی ئێران

وتەبێژی پێشووی سێنتکۆم رایگەیاند، هێرشەکانی شەوی رابردووی هێزەکانی ئەمریکا دەستکەوتێکی ئەوتۆیان نابێت، دەشڵێت، گرووپەکانی نزیک لە ئێران بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا. “باشترین وەڵام هێرشی راستەوخۆیە بۆ سەر ئێران.”

جۆی بوچینۆ، وتەبێژی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا – سێنتکۆم لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و عێراق رایگەیاند “هێرشەکانی ئەمریکا دەچنە هەفتەی داهاتوو، بەڵام چەند رۆژێک دەخایەنن نەوەک چەند هەفتەیەک.

ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا وتی، “ئێران یاری لەگەڵ ئێمە دەکات و شەڕ بە گرووپەکان دەکات و پێمان پێدەکەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد”سەرۆک بایدن و ئیدارەکەی نایانەوێت مەترسییان بکەوێتە سەر، ئەمەش ئەو هەستەی هەیە ئەگەر ئێمە هێرشێکی راستەقینە بکەین و بمانەوێت ئێران ئازار بدەین، ئەوا دەبێتە شەڕێکی بەرفراوان.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close