ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیجیهانرابــهری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ
ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا دەکات

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا دەکات.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/١٠/٦ بەڕێز شێخ عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازی کرد لە بەڕێز ئارمان تۆپشۆ کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لەهەولێرو شاندی یاوەری .
لەدیدارێکدا بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچەکەو ئەو ئاڵۆزیانەی لەئارادان و ئەرکی هەموو لایەک بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئارامی لەناوچەکەدا تاوتوێ کرا .
بەڕێز ڕابەری گشتی شیکردنەوەی گونجاوی بۆ ڕووداوەکان کردو هەردوو لا جەختیان کردەوە کەدەبێ ڕاگەیاندن ڕۆڵی ئیجابی هەبێت و پێویستە ڕووداوو هەواڵەکان وەک خۆی بگوازێتەوە بەبێ چەواشەکاری.
لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی تورکیا سوپاسی جەنابی ڕابەری گشتی کرد بۆ پێشوازی گەرمیان و شیکردنەوەی واقعیانەی ڕووداوو پێشهاتەکان




