
دۆناڵد ترەمپ:
گورزی زۆر توند لە ئێران دەدەین؛ چ لە رووی ئابوری و هەم لە رووی سەربازییەوە
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، گورزی زۆر توند لە ئێران دەدەین؛ چ لە رووی ئابوری و هەم لە رووی سەربازییەوە.
وتیشی، روسیا هیچی نەکردووە لە ئێران بە پشت بەستن بەو شتانەی کە ئێمە تێبینیمان کردووەو من پێم وایە ئەوە کارێکی زۆر ئەرێنییە.
ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی وت، سەرقاڵی دانوستانین لەگەڵ روسیا سەبارەت بە ئۆکرانیا و نامەوێت لە ناوەڕاستی رێگاکەدا پەكیبخەم.
جەختیشكرد، لەگەڵ روسیا دانوستان دەکەين سەبارەت بە ئێران و ئۆکرانیاو بارمتەکان و گازۆیل.
ترەمپ راشیگەیاند، رازی نەبووم لەسەر لوتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆکەکانی روسیا و چین، بەڵام کراوەم بۆ بەشداریکردن لە لوتکەیەکدا، دەکرێت لوتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆکەکانی روسیا و چین بەڕێوەبچێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داماڵینی چەکی ئەتۆمی.
باسی لەوەشكرد، دەبوو زیلینسکی زووتر شەڕەکە بوەستێنێت؛ رەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کەسێکی تر بە ناوی ئۆکرانیا دانوستانەکان بكات، زیلینسکی، ئەگەر گوێی لە ئامۆژگارییەکانم بگرتبایە، ماوەیەكی زۆر بووگەیشتبووە رێککەوتنێکی باشتر.
لەبارەی خۆپیشاندانەكانی فەرەنساش وتی، ساڵانێک لەمەوبەر هۆشداریمدا بە ئیمانوێل ماکرۆن كە سیاسەتی سنوری کراوە دەبێتە هۆی کێشەی گەورە بۆ وڵاتەکەی، ئەوەی لە فەرەنسا روودەدات زۆر خەمناكە، هۆكارەكەی كۆچبەرییە نەک قوتابخانەکان یان هیچ هۆکارێکی دیکە، سیاسەتەکانی کۆچبەری فەرەنسای وێران کردووە و چاكردنەوەی ئەو زیانانەی بەریکەوتوون قورس دەبێت.




