عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کرد

باسک نێت

🔻وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کرد، بەڵام چارەنووسی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیار نییە.

♦️ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران کرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆیە و بڕیارە سبەینێ کۆتایی بێت.

♦️فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بەرەو ساڵی 2024 دەچن کە تا ئێستا مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12یان وەرنەگرتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close