ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە بەهۆی نیگەرانی لە هەڕەشەی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان لە گەرووی بابولمەندەب، بەڕێژەی 1٪ بەرزبووەوە.

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت 30 سەنت دابەزی و بەرمیلێک بە 79 دۆلار 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 1 دۆلار دابەزی و یەک بەرمیل بە 73 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close