جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

بەپەلە.. هێرشكرایە سەر بنكەیەكی ئەمەریكا لە عێراق

سەرچاوەیەكی تەناهیی ئاگادار رای گەیاند، بەرەبەیانیی زووی ئەمڕۆ بنكەی سەربازیی “عەین ئەسەد”ی ئەمەریكا لە پارێزگای ئەنبار، بە هاویشتنی دوو مووشەك كرایە ئامانج.

پێگەی “شەفەق نیوز” ئەمڕۆ چوارشەم 20ی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، بەرەبەیانیی زووی ئەمڕۆ بنكەی ئەمەریكی عەین ئەسەد، بووە ئامانجی دوو مووشەك و دەڵێ زیانی گیانی نەبووە.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی، ئەو مووشەكانەی بە ئاراستەی بنكە ئەمەریكییەكە هاویشتراون، لە شوێنێكی بیابانی تەقیونەتەوە و نەگەیشتوونەتە بنكەكە، بۆیە زیانی مرۆیی و مادی بەدواوە نەبووە.

لەوەتەی حەوتی تشرینی یەكەمی رابردووەوە كە جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بەرپا بوو، گرووپە چەكدارەكانی سەربە ئێران لە عێراق، سووریا، لبنان و یەمەن، بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سووریا دەكەنە ئامانج كە تا ئێستە نزیكەی 100 هێرشی مووشەكی درۆنییان ئەنجام داوە، هاوكات بەهۆیانەوە زیاتر لە 60 سەربازی ئەمەریكی بریندار بوون.

تا ئێستە 900 سەربازی ئەمەریكی لە سووریا و دوو هەزار و 500 سەربازی تر لە عێراق لەو بنكانە ماونەتەوە كە بەهۆی شەڕی داع*ش لەو دوو وڵاتە جیگیر كراون. باس لەوە دەكرێ كە ئەو هێزەی ئەمەریكا و ژمارەیەكی تر لە هێزەكانی تری هاوپەیمانان، ئەركی راهێنان و مەشقكردن بە هێزەكانی عێراق لە ئەستۆ گرتووە، ئەویش بەهۆی مەترسییەكانی داعش لەو وڵاتە…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close