كوردستانهەواڵ

مووچەی بەشێک لە خانەنشینان بڕدراوە و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

باسک نێت

بەشێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە مووچەی مانگی حەوت، بۆ مانگی هەشت پارەی کەمتریان وەرگرتووە. وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیش دەڵێت، مانگی پێشوو زیاتر لە مافی خۆیان وەرگرتووە، بۆیە لێیان بڕدراوە.

ئەمڕۆ هەینی، خانەنشینانی سەربازی و شارستانی مووچەی مانگی هەشتیان لە هەرێمی کوردستان وەرگرت و پرۆسەکە بەردەوامە.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: “هەندێک لە خانەنشینان ناڕەزاییان دەربڕیوە گوایە لێیان بڕدراوە، بەڵام وانییە و مانگی پێشوو زیاتر لەوەیان وەرگرتووە کە مافیان بووە و ئەو زیادە بڕدراوە”.


 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close