ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

“رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم سێ مانگ درێژکراوەتەوە”

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم سێ مانگ درێژکراوەتەوە و لەکاتی دەستپێکردنەوی هەناردەی نەوتەکەیشەوە زیاد لە 20 ملیۆن نەوت هەناردەکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی کانونی دووەمی 2026، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە سێ مانگی تر و تاوەکو کۆتایی مانگی سێ درێژکراوەتەوە، جەختیشی کردەوە کە هیچ كێشه‌یهک له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هەرێم نه‌ماوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا رۆژانه‌ له‌ نێوان 250 هه‌زار بۆ 270 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت‌ له‌ هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت و لەدوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیشەوە لە 28ـی 9ـی ساڵی رابردوو، 22 ملیۆن به‌رمیل نەوت هه‌نارده‌کراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close