عێراقكوردستانهەواڵ

تۆڕێکی ترسناکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە؛ دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، بەهەمانگی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، هەروەها هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەچەند رۆژی رابردوودا توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن، کە پێکهاتبوون لە 16 تۆمەتبار .

هەر لە چالاکییەکەدا بڕی 40 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەشاری بەسرە دەستی بەسەردا گیراو تۆڕە بازرگانییەکە هەڵوەشێندرایەوە، کە باندێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان راشیگەیاندووە، تۆمەتباران بەگوێرەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close