عێراقهەواڵ

سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی باڵا دەرچوو

دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردۆتەوە، سزای حەوت ساڵ زیندانی نائامادەیی بۆ عەلی شافی ئەسعەد، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پیشەسازی دەرکراوە، بەهۆی زیان گەیاندن بە سامانی گشتی.

دەستەکە دەشڵێت، ئەو سزایەی بۆ ناوبراو دەرچو لەئەنجامی خراپ بەڕێوەبردنی پرۆژەیەک بوە کە بوەتە هۆی بەهەدەردانی (304) ملیۆن و (500) هەزار دینار.

راشیگەیاندوە، تۆمەتبارەکە بە مەبەست کارەکانی نۆژەنکردنەوەیەکی پرۆژەیەکی تەواو نەکردوە و پارەی پرۆژەکەش بە هەدەر دراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە ، دادگا بەپێی ماددەی (340) لە یاسای سزادان سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی نائامادەیی بۆ تۆمەتبار دەکردوە، لەگەڵ داوای قەربوکردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکەکانی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close