
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کورستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند، لەنێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان نەکراوە، دەشڵێت: “راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە یەک ملیار دۆلار زیان لە عێراق دەدات”.
باسک نێت – ئابوری
کۆمەڵەى پیشەسازیى نەوتی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “لەنێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان نەکراوە”.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “هیچ پێشنیارێک لەلایەن هەردوو حکومەت هەرێمی کوردستان و عێراقەوە نەخراوەتەڕوو”.
پەیوەست بە لێدوانی بەرپرسانی عێراقیش دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ئەپیکور ئاشکرایکردووە: “لە نیازی لێدوانە بێ بنەماکانی بەرپرسانی عێراقی تێناگەین”.
لەبارەی زیانە ماددیەکانیشەوە، ئەوەش خراوەتە ڕو، ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە یەک ملیار دۆلار زیان لە عێراق دەدات.
گرووپی ئەپیکور لە شەش کۆمپانیای تایبەت بە نەوت لە هەرێمی کوردستان پێکهاتووە و پێش ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا، ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە، 50٪ـی نەوتی ڕۆژانەی هەرێمی بەرهەمدەهێنا.