
باسک نێت
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ شەممە، بە پێگەی “بەغداد ئەلیەوم”ـی ڕاگەیاندووە” تاوەكو ئێستا هیچ كێشەیەك نییە بۆ خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، ناو و داتای موچەخۆران و لیستی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دراوەتە وەزارەتی دارایی عێراق.”
لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی خەرجكردنی موچەوە، فارس عیسا وتویەتی، “دواكەوتنەكە بەهۆی پڕۆسەی وردبینیكردنەوە بووە، خەرجكردنی مووچە دواناكەوێت و لە چەند رۆژی داهاتودا خەرج دەكرێت.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




