كوردستانهەواڵ

نەتەوەیەکگرتووەکان:بەبێ هەڵبژاردنى پەرلەمان، دامەزراوەکانى هەرێم لە ژێر پرسیاردان

نەتەوەیەکگرتووەکان:
بەبێ هەڵبژاردنى پەرلەمان، دامەزراوەکانى هەرێم لە ژێر پرسیاردان

باسک نێت

کلاودیۆ کۆردۆنى، جێگرى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەى “زەناشیۆنال”ـى ئیماراتى چاپى ئینگلیزى جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە وادەى خۆیدا دەکاتەوە، دەڵێت، ئەنجامنەدانى، دامەزراوەکانى هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

ڕاشیگەیاند، بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتى خۆیدا گرنگە، لەبەرئەوە لەم کاتەدا ئەرکى سەرەکییان کارکردنە لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکە.

بە بڕواى کۆردۆنى، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان، شارەزاییەکى زۆرى لە هەڵبژاردندا هەیە و نەتەوەیەکگرتووەکانیش پاڵپشتى دەبێت لە سەرجەم رێگا هونەرییەکان.

کلاودیۆ کۆردۆنى رایگەیاندووە، لای نەتەوەیەکگرتووەکان دوایین هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کە لە ساڵى 2021 بەڕێوەچوو پەسەند بووە و هیوایخواستووە هەڵبژاردنى ساڵى 2025 بە هەمان ئاست سەرکەوتوو بێت.

بڕیارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 20ـى تشرینى یەکەمى داهاتوو بەڕێوەبچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close