
نزیکەی 200 عومرەکاری کورد لە فڕۆکەخانەی شاری مەدینەی سعودیە گیریانخواردوون و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان. هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، نزیکەی 200 عومرەکاری کورد لە فڕۆکەخانەی مەدینە لە وڵاتی سعودیە گیریانخواردوون و نەتوانراوە گەشتەکانیان ئەنجام بدرێت.
ستونی ئاماژەی بەوەشدا کە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی ئەو عومرەکارانە بە ڕێگای وشکانی بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



