
پوختەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە عیبرییەکان لەسەر زەرەر و زیانەکانی قەوارە كاتییەكە:باسک نێت
میدیای عیبری دانی بەوەدا ناوە کە موشەکە بالیستییەکانی ئێران توانیویانە سیستەمی بەرگری ببڕن و لە چەند شوێنێکی هەستیار بدەن وەك ئەم شوێنانە:
بنکەی ئاسمانیی تێل نۆف (Tel Nof): ڕۆژنامەی هائارتس (Haaretz) ئاماژەی بەوە کردووە کە موشەکەکان لە نزیک ئەم بنکەیە کەوتوونەتە خوارەوە و بوونەتە هۆی لێدانی هەندێک دامەزراوە.
بنکەی ئاسمانیی نەفاتیم (Nevatim): بەپێی ڕاپۆرتێکی تایمزی ئیسرائیل (The Times of Israel)، سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدا ناوە کە زیان بە چەند تەلار و وەرشەیەکی چاککردنەوەی فڕۆکە لە ناو بنکەکەدا کەوتووە.
ماڵپەڕی ئابووریی گڵۆبس (Globes) ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن شیکڵ (نزیکەی ٤٠-٥٠ ملیۆن دۆلار) تەنها زیانی باڵەخانە مەدەنییەکان بووە لە ناوچەی باکووری تەلئەبیب (هێرتزلیا) و ناوچەکانی تری وەک هۆد هاشارۆن.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل (Galei Tzahal) بڵاویکردەوە کە زیاتر لە ١٠٠ خانوو لەم ناوچەیە بەهۆی شەپۆلی تەقینەوەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لە ناوخۆی ئیسرائیل تەنها چەند کەسێک بریندار بوون یان لە کاتی ڕاکردن بەرەو پەناگەکان تووشی شۆک بوون.
تێبینی: ئەمە هەواڵ و زانیاریی میدیای زایۆنیزمە، مەرج نیە ژمارە و ئاماری زیانەكان ڕاست بن، چونكە قەوارەكە ڕێگە بە بڵاوبوونەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی زیانەكان و وێنە و ڤیدیۆی موشەكبارانی ئێران نادەن .




