كوردستانهەواڵ

هاتوچۆى هەولێر پەیڕەوکردنى چەند یاسایەکى هاتوچۆى راگەیاند

فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، لەچەند رۆژی داهاتو ئەو یاسایانەی  رێگای خێرا لەسەر شەقامی 120 مەتری کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە پەیڕەودەکرێن.

جەختیش دەکاتەوە، لەسەرهەموشوفێران پێویستە وەکو خۆی جێبەجێیبکەن، بەپێچەوانەوە هەرشوفێرێک سەرپێچی بکات سزای یاسایی دەدرێت.

یاساکان
1-لەکاتی سەرکەوتن لەدەروازەکانی شەقامی خێرا دەبێت شوفێران لەسایدی تاودان بمێننەوەوە خێراییەکانیان زیادبکەن،تاکو دەگاتە خێرایی شەقامەکە، ئینجا بێنە ڕێڕەوی خێرا، لەسەرشوفێرانی سەر رێگای خێرا ئەرکە ئاسانکاری بۆشوفێران بکەن بۆهاتنەناوشەقام، وەپێشینە بۆکەس نیە لەوحاڵەتە.
2-دەبێت شوفێران ڕێڕەوی ئەوپەڕی چەپ تەنها بۆتێپەڕاندن بەکاربێنن،نابێت بەبەردەوامی لەسەرى بڕۆن.
3-مانۆری تێپەڕاندن دەبێت بەتەنها لەلای چەپ ئەنجامبدەن لە ئوتومبێلەکانی تر، بەهیچ شێوەیەک لولخواردن وهەوڵی تێپەڕاندن لەلای راست ڕێگاپێدراونیە.
4-دەبێت بەبەردەوام ماوەیەکی بێوەیی جێبهێڵرێت لەنێوان ئوتومبێلەکان کە ئەگەر ڕۆیشتنەکە بە ئەوپەڕی خێرایی ڕێگاپێدراوبێت، لەوحالەتە ماوەکە کەمتر نەبێت لە 100 مەتر یان سێ چرکە.
5-دەبێت بارهەڵگرەکان لەڕێڕەوی ئەوپەڕی راست بڕۆن وەبەخێراییەک کەئەوپەڕی 80 کم بێت لە کاتژمێرێک.
6-ماتۆرسکیلی سێتایەو پایسکل و مۆپید قەدەغەیە شەقامی خێرا بەکاربێنن لەژێر هەربیانویەک بێت.
7-بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندی لەکاتی لێخوڕین لەشەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تری ئاساییش بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە.
8-پەڕینەوەو ڕۆیشتنی پیادەکان لەسەر شەقامی خێرا بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە.
9-هەمو وەستان و بەیەکتر گەیشتن وچاوەڕێکردنێک بۆئوتومبێلەکان قەدەغەیە، تەنها لەحالەتی وەستانی لەناکاونەبێت، کەئەویش دەبێت بەپێی بنەماکانی هاتووچۆ بێت و لەلای ڕاستی شەقام بێت وفسفۆری ئاگادارکردنەوە دابنرێت لەدوای ئوتومبێلە وەستاوەکە.
10-دەبێت ئەوبارهەڵگرانەی شەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تربەکاردێنن بەباشی بارەکانیان ببەستنەوە وەڕەچاوی بەرزی وبەرینی بارەکان بکەن کەلەسنوری یاسایی بێت.
11-هەمو کڕین وفرۆشتنێک لەسەر شەقامی خێرا قەدەغەیە، هەرکەسێک ئەوکارەبکات سزادەدرێت.
12-لەکاتی دەرچون لەشەقامی خێرا دەبێت بەرلە یەک کیلۆمەترئامادەکاری بکرێت بەگرتنی لای ڕاستی ڕێگایەکە، ڕۆیشتن بەهەمان خێرایی تاکو دەگەنە مەودایەکی زۆر نزیک لەدەرچە، ئینجا خێراییەکان کەم بکەنەوە، هەروەها لەشەقامەکە دەربچن بەبێ ئەوەی دەرچونەکەیان کاربکاتە سەر شوفێرانی تر یان ناچاریان بکات کەوا ڕێڕەویان بگۆڕن، یان خێراییان کەم بکەنەوە.
13-بەهەمو شێوەیەک پێشبڕکێکردن ونمایشکردن وسەرکێشی کردن قەدەغەیە.
14-نابێت گۆڕینی ڕێڕەو لەوپەڕی چەپ بۆئەوپەڕی راست بەیەکجار بکرێت، بەپێچەوانەوەش، بەڵکو دەبێت ڕێڕەو بەرەبەرە بەپێ ی ڕەخسانی هەلی گونجاوبگۆڕدرێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close