عێراقهەواڵ

داوادەكرێت لەم هەفتەیەدا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار یەكلابكرێتەوە

چێوەی هەماهەنگی داوا لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەم هەفتەیەدا دیاریبكات.

چێوەی هەماهەنگی لە پاش كۆبوونەوەیەكی ئاسایی خۆی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەكان و بەتایبەتیش پرسی پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا چێوەی هەماهەنگی داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەم هەفتەیەدا ئەنجابدات لەپێناو تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان، جارێكی دیكەش داوای لە لایەنە كوردییەكان كرد گفتوگۆكانیان چڕبكەنەوە و لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆك كۆمار یان شێوازێك بۆ هەڵبژاردنی ڕێكبكەون، بەر لە ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.

چێوەی هەماهەنگی بڕیاریشیداوە درێژە بە كۆبوونەوەكانی بدات بۆ هەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران “لە ڕۆژانی كەمی داهاتوودا” بەپێی ئەو ڕێوشوێنانەی چێوە بۆ ئەو مەبەستە دیاریكردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close