
پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە (101) دۆلار و (14)سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هاوکات، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (97) دۆلار و (80) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
پێدەچێت بەهۆى سەردانەکەى جۆ بایدن، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لە ناویدا بۆ سعودییە، ئەگەرى گۆڕانکارى لە نرخى نەوت دروست بکات، بەتایبەت کە ئەمەریکا چاوى لەوەیە سعودییە ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بەرز نەکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە