
لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا(122) رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی ئاگر لە ماڵێك کەوتوەتەوە و قوربانی هەیە.
سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا (122) رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی، لەنزیک قوتابخانەی بەردەقارەمانی بنەڕەتی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێک سوتان و گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوە.
راشیگەیاند: پیاوەکە ناوی (موحسین ئەحمەد)ە و تەمەنی 39 ساڵە و ژنەکەش ناوی (سیڤان حسێن)ەو تەمەنی 38 ساڵە، لەئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و بڕیارە کەمێکی دیکە رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە