
لە میانەی یەکەم دیبەیتی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ سەعید جەلیلی ڕکابەرەکەی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردن، پزیشكیان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کشانەوە لە یەک حاڵەتدا.
باسک نێت
جەلیلی بەڵێنیدا گەشەی ئابووری وڵاتەكەی بەڕێژەی 8% بەرزبکاتەوە، ئەمەش وایکرد پزیشكیان بڵێت: “من ئامادەم بکشێمەوە بەو مەرجەی کە جەلیلی لەسێدارە بدرێت ئەگەر نەیتوانی بەم ئامانجە بگات”.
پزیشكیان هێرشی کردە سەر بەڵێنەکانی جەلیلی، وتی: سیاسەتی دەرەوەی ئێمە نە ڕۆژهەڵاتییە و نە ڕۆژئاوایی و دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەک هەبێت.
کاندیدی بزووتنەوەی چاکسازی لە بارەی کەمی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا وتی: بایکۆتی 60%ی هەڵبژاردن جێگەی نیگەرانییە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە