جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: بەهیچ شێوەیەک دیبەتی دیکە ناکەم

دۆناڵد ترەمپ: بەهیچ شێوەیەک دیبەتی دیکە ناکەم

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا : باسک نێت

بە هیچ شێوەیەک دیبەیتێکی دیکە لە نێوان ئەو کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕوونادات.

کاتێک بۆکسێنەرێک لە شەڕێکدا دۆڕا، یەکەم وشە کە لە دەمی دێتە دەرەوە ئەوەیە، “دەمەوێت دووبارە شەڕ بکەمەوە” ڕاپرسییەکان بە ڕوونی دەریانخست کە من سەرکەوتنم بەدەستهێنا لە دیبەیتەکەدا لەگەڵ کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان، هەر بۆیە ئەو دەستبەجێ داوای دیبەیتی دووەمی کردووە.

هاریس ڕازی نەبووە بەو دیبەتە لە کەناڵی “فۆکس”، هەروەها کەناڵەکانی “ئێن بی سی و سی بی ئێس”ش بۆ دیبەیت ڕەت کردووەتەوە.

کامالا دەبێت سەرنجی لەسەر ئەوە بووایە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بیکردایە و هەروەها دەبوو بزانێت هیچ دیبەیتێکی سێیەم ناکرێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close