عێراقكوردستانهەواڵ

سوپای عێراق ساتری خۆڵ لەسەر ڕێگای کەلار جەلەولا دروست دەکات

سوپای عێراق ساتری خۆڵ لەسەر ڕێگای کەلار جەلەولا دروست دەکات

باسک نێت

سوپای عێراق لەسەر ڕێگای کەلار جەلەولا لە نێوان کوڵەجۆ و قەڵا چەندین ساتری خۆڵیان لە سەر ڕێگاکە دروست کردووە شۆفێران ناچارن بەخێرایەکی کەم و بەشێوەی زیگزاگ بڕۆن .

لە نزیک بازگەی قەڵا لە چەندین شوێن بەدرێژای ڕێگاکە خۆڵ کراوەتە سەر ڕێگاکە و ڕێگای تێپەڕینی یەک ئۆتۆمبێل هێڵدراوەتەوە .

بەپێی بەدواداچوونی بوار بەرپرسانی ناوچەکە هۆکاری ئەو ساترە خۆڵانە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە بارهەڵگر بە ڕێگاکەدا هاتوچۆ نەکات و ڕەتی دەکەنەوە پەیوەندی بە ڕێکاری ئەمنیەوە هەبێت لەکاتێکدا ڕێگاکە بازگەی لێیە و دەتوانرێت لە بازگەکە ڕێگا بە بارهەڵگر نەدرێت .

ماوەی هەفتەیەکە لەدوای بڕیاری بە قەزا کردنی قەرەتەپە و دابڕینی ناحیەی کوڵەجۆ (کۆکس) و خواستی جوڵەی هێزە عێراقیەکان بەئاڕاستەی بیرە نەوتەکانی کێڵگەی قەمەر لە ناحیەی کوڵەجۆ هێزە عێراقیەکان و هێزی پێشمەرگە سەنگەرەکانیان بەرامبەر یەکتر تۆکمە دەکەن و سەنگەری نوێ و خەندەق و ساتر لێ دەدەن

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close