بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكوردستان

دیداری ڕابەری گشتی لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی خوشکان

ئەمڕۆ یەک شەممە 1/1/2024ڕێزدار جەنابی ڕابەری گشتی مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز لەبارەگای تایبەتی خۆی بەئامادەبونی بەڕێزان خاتوو منیرە علی عبدالعزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا نەسرین توفیق ئەندامی سەرکردایەتی وبەرپرسی مەکتەبی خوشکان،
پێشوازی کرد لە لقی هەڵەبجە ولقی گەرمیان ولقی سیدسایەقی خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی.


لەدانیشتنێکدا ڕێزدار جەنابی ڕابەر وتەیەکی بەنرخی دەربارەی پێگەی ژن لەئیسلامدا وڕۆڵ وکاریگەریان لەکۆمەڵگا وخێزاندا ڕوون کردەوە وهانیدان بۆئەنجامدانی کاری چاکە وپاراستنی خێزان وبەها باڵاکانی کۆمەڵگە وپتەوکردنی پەیوەندی خێزان وخزمایەتی وکۆمەڵایەتی وبەسەرکردنەوە و نازهەڵگرتنی بنەماڵەی شەهیدان و کەمئەندامان ودۆستان وهەژاران و ژنانی لێقەوماو بەگشتی وپاشان گوێی گرت لەڕاو وپێشنیار وسەرنجی خوشکان ودەستخۆشی لە خەمخۆری وکاروچالاکیەکانیان کرد وداوای لێکردن بۆلەمەودوا بیریان فراوانتر بێت و دەمارگیر نەبن وبازنەی کاروچالاکیەکانیان فراوانتر بکەن،
ئەمە وخوشکانی هەرسێ لقەکە خۆشحاڵی خۆیان بەودیدارە دەربڕی وسوپاسی جەنابی ڕابەریان کرد کەهەردەم بەیاخەوە لەکاری خوشکانیان ڕوانیوە وپشتگیری مافی ئافرەتانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close