
کۆمسیۆنی باڵای عێراق ڕایگەیاند، لەم پڕۆسەدا دوو هەزار و 901 کەس پەنجەمۆریان دەرنەچووە، دەشڵێت؛ 208 هەزار و 521 کەس واتا بەڕێژەى 97% بەشدارییان لە دەنگدانى تایبەت کردووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوێترین ڕاپۆرتا ڕایگەیاند، لە کۆى 215 هەزار و 960 دەنگ،ر208 هەزار و 521 کەس بەشدارى دەنگدانى تایبەتى کردووە کە لەو ژمارەیە 203 هەزار و 773 دەنگدەریان لە رەگەزى نێر بوون و چوار هەزار و 748 دەنگدەریان مێ بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، 18 هەزار و 664 دەنگدەریان نەخوێندەوار بوون و 189 هەزار و 857 کەسیا خوێندەوار بووە.
ئاشکراشیکرد، هەزار و 926 چاودێر لە بنکەکانی دەنگدان، چاودێرى پڕۆسەکەیان کردووە، ئەوە جگە لەوەى سێ هەزار و 750 نوێنەری قەوارە سیاسییەکان لە بنکەکانی دەنگدان هەبوون.
لەبارەى گێروگرفتەکانى پەنجەمۆر، کۆمیسیۆن ڕوونیکردەوە، کە 205 هەزار و 620 کەس کێشەى پەنجەمۆریان نەبووە و دوو هەزار و 901 کەسیش پەنجەمۆریان دەرنەچووە.