كوردستانهەواڵ

هەڵەبجە بۆ فێستیڤاڵی هەنار چاوەڕوانی 300 هەزار گەشتیار دەكات

ئەمڕۆ 30ـی تشرینی یەکەم 11ـەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستپێدەکات
باسک نێت – هەڵەبجە
چاوەڕوان دەکرێت 300 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و فێستیڤاڵەکە بکەن

فێستیڤاڵەکە ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت

ئەمساڵ 550 دووکان ئامادە کراون و 250 دوکانیان تایبەتن بە فرۆشتنی هەنار، بەرهەمە
پاییزییەکانی دیکە، شیرەمەنی، هەنگوین و خۆراکە وشکەکان، کە خۆماڵین

فێستیڤاڵەكە هاوشێوەی ساڵی رابردوو لە پارك و شاری یاری هەڵەبجە دەبێت

ئامانجی سەرەکیی فێستیڤاڵی هەنار برەودانە بە بەرهەمی نێوخۆیی و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەكە

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی هەناری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار تۆنە

نزیکەی 30 هەزار تۆنی لە پارێزگای هەڵەبجەیە و ئەو سنوورە زۆرجار بە پایتەختی هەنار ناودەبرێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close