تەندروستی
سودە تەندروستییەكانی هەنار چییە

سودە تەندروستییەكانی هەنار چییە؟
باسک نێت
هەنار یەكێكە لەو میوانەی هەمو بەشەكانی بەسودە، توێکڵ، ده‌نک، شه‌ربه‌ت، زه‌یت و ڕوبه‌هه‌نارەكەی سودی تایبەتیی خۆیان هەیە.
هه‌نار به یه‌کێک له میوه باشه‌کان داده‌نرێت که پسپۆڕانی خۆراک و پزیشکان کۆکن له سه‌ر سوده زۆره‌کانی بۆ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ها خۆراکییه‌کانی هه‌نار:
سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی ڤیتامینه‌کانه به تایبه‌ت B ،K ،Folic acid ،E ،C له‌گه‌ڵ کانزاکانی وێنه‌ی پۆتاسیۆم، گۆگرد، سودیۆم، کالسیۆم و ئاسن.
ده‌وڵه‌مه‌نده مادده دژه‌ئۆکسانه به‌هێزه‌کان به تایبه‌ت ڤلاڤینوێد و پۆلی فینۆڵ.
پڕه له مادده ڕیشاڵیه‌کان و ئاو.
بڕێکی باشی له چه‌وریه تاکه به‌سوده‌کان.
100 گرام له هه‌نار بڕی (87) کالۆری و نیوکوپ له شه‌ربه‌تی هه‌نار بڕی (60) کالۆری تێدایه.
گرنگترین سوده‌کانی:
1. پاراستنی ته‌ندروستی دڵ، له‌گه‌ڵ ڕێگری‌کردن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
2. خۆپاراستن له چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه وه‌ک شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک، پێست، پڕۆستات و سییه‌کان.
3. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچولۆچ، خاڵ، زیپکه و لاوازیی ده‌موچاو.
4. ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ربونی پوک.
5. خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی به‌رزی فشاری خوێن.
6. که‌م کردنه‌وه‌ی قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ و باشکردنی میزاج.
7. چالاککردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و باشکردنی پڕۆسه‌ی هه‌رسکردن، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان.
8. به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه‌ئۆکسانه جیاواز و به‌هێزه‌کان.
9. ڕێگری‌کردن له قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ده‌دات له کاتی ڕێجیم.
10. ڕێگری کردن له توشبون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
11. خۆپاراستن و چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی و نه‌رم بونه‌وه‌ی ئێسک و لاوازی سێکسی.




