تەندروستیكوردستانهەواڵ

رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”.

باسک نێت – هەڵەبجە

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئێمە بە رەسمی رایدەگەیەنین کە ناچینە ژێر باری ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی کردوویەتی بۆ بەئەهلیکردنی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان و رێگە بەوە نادەین.

باسی لەوەش كرد،بەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی تاقیگەکانی هەڵەبجە نزیکەی 10 ئەوەندەی ئێستا داهاتیان پێویستە، ئەوەش بەهەدەردانی داهاتی گشتییە و پێویستە ئەو پارەیە لە شتی پێوستدا خەرجبکرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close