نوسەران

كۆساری سەدای ئەدەبیاتی بزووتنەوە

هیچ كەسێك ناتوانێت شوناس و مۆركی بزووتنەوە لە كۆساری شاعیری شەهید و كادر و پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامیی بكاتەوە، ئەو زەمەنە تێپەری خۆت هەڵواسی بە ناو و سەروەریی و مێژووی خەڵكی دیكەدا.

كۆساری پێش شەهید بوونی پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامیی بوو، هەمان كات كادر و ڕاگەیاندنكار و بێژەری ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامیی بوو لە ڕانیە، لەو ئەندامە زۆر چالاك و دڵسۆز و پابەندانەش بوو كە هیچ هێزێك ناتوانێ قەناعەت بە ڕای گشتی بكات وێنە و مێژووی بشێوێنێ و بیكاتە موڵكی خەڵكی دی.

كۆساری لە وێنە گشتییەكەیدا موڵكی ئیسلام و هۆشیاریی و. ڕابوونی ئیسلامیی كوردییە بە تێكڕا، موڵكی جەماوەری بەشمەینەت و.چەوساوە و خەڵكی موستەزعەفە، موڵكی نەتەوەیەكی ستەملێكراوە، لە وێنە تایبەتیی و خودییەكەشدا بێ هیچ سڵكردنەوەیەك موڵكی حەقیقیی بزووتنەوەی ئیسلامییە، كەواتە وەك خاوەندارێتیی هیچ حیزبێك ناتوانێت ئەو شوناسەی لێ بسێنێتەوە و وەك كادری خۆی و پێشمەرگە و شاعیری خۆی باسی بكات، لەو حاڵەدا نەبێ هەموان بێ جیاوازیی دەتوانن وەك موڵكی گشتیی و شاعیرێكی گەورەی نیشتمانیی لێی بدوێن.

خۆشبەختانە بزووتنەوەی ئیسلامیی سەربەرزە بە یادكردنەوەی و سەری بڵندە كە هەموو سات و ساڵێ بەوپەری تامەزرۆییەوە ژیان و تەمەن و بەرهەمەكانی بڵاو و برەو پێ بدات.

ئەم شاعیرە سەدای ئەدەبیاتی بزووتنەوەی ئیسلامییە، بێ شك ئەو دەنگە مەزنەی كاروانی شیعری سپییە و ڕابەری قوتابخانەی ئەدەبی ئیسلامخوازییە كە بزووتنەوە رێبەریی دەكات، لە سەردەمی خۆشیدا تا مابوو بە هزر و ئیمان و گەرووە ئاڵتونیی و سەدا نموونەییەكەی تەعبیری لە ژانی گەلی كورد و لە هەمان. كات وێنە و شوناسی بزووتنەوەی بۆ شەقام و دنیای دەرەوەی حیزبەكەی تەرجەمە دەكرد.

بەرهەمی ناوازەی (سەدای كۆساری) و (بوركانی شیعر) و بەرنامە ڕادیۆییەكانی ئەوكاتی ڕانیە و پۆستی كارمەندێتیی تەلەفزیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامییش شاهێدیی ئەو سەدایەن كە تا قیامەت درێژەی هەیە و تا بزووتنەوەی ئیسلامییش مابێت ئەو خاوەندارێتییە تەواو نابێت.

درود كۆساری گیان
شادبە كە هاوڕێباز و هاوكار و هاورێ و هاوسەنگەرانت لە بزووتنەوەی ئیسلامیی یەك لەحزەسات نییە كەسایەتیی و بەرهەم و یادگارییەكانت لەبەر دڵ و.چاویان نەبێت.

ئاری عەبدولەتیف
٢٠٢٤/١/١

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close