جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

مەراسیمەكە لە ئەشكەوتی جاسەنەی قەمچۆغە بەڕێوەدەچێت

مەراسیمەكە لە ئەشكەوتی جاسەنەی قەمچۆغە بەڕێوەدەچێت

باسک نێت

لە ئەشكەوتی جاسەنە لە گوندی قەمچۆغەی سنوری دوكان مەراسیمی چەكدانانی ژمارەیەك گەریلای پەكەكە بەڕێوە دەچێت.

شێوازی مەراسیمەكە بەم شێوەیە دەبێت، ژمارەیەكی گەریلای پەكەكە كە نزیكەی (40) گەریلا دەبن و دوو سەركردەی ئەو حزبە كە پێدەچێت (بەسێ هۆزات و مستەفا قەرەسوو) بێت یەك لەدوای یەك لە ئەشكەوتی جاسەنەوە دێنە خوارەوە بۆ تەختاییەكەی خوار ئەشكەوتەكە، لەوێ لەبەردەم میوانەكان چەك و مەخزەن و كەرەسەتە سەربازییەكان دادەنێن و دواتر دەگەڕێنەوە ئەشكەوتەكە.

لە دوكانیش لە هۆتێل ئاشور شاشەیەكی گەورە دانراوە بۆ رۆژنامەنووسان و بەشێك لە میوانان، واتا ڤیدیۆی مەراسیمەكە لەلایەن یەك كەناڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ شاشەكی گەورە لە هۆتێل ئاشوری دوكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close