كوردستانهەواڵ

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێژیەكی زۆر زیادیكردووە

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێژیەكی زۆر زیادیكردووە
باسک نێت
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، بەرارودر بە هەفتەی ڕابردووتر داهاتی ئەم هەفتەیە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زۆرزیادیكردووە، گەیشتووەتە 21 ملیار دینار، لەكاتێكدا هەفتەی ڕابردووتر نۆ ملیار دینار بوو.

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین لە رێككەوتی 23-11-2024 بۆ ئەمڕۆ هەینی، 29-11-2024، برتی بووە لە 21 ملیار و 201 ملیۆن و 972 هەزار و 84 دینار.

ئاماژە بەوەشكراوە، داهاتی هەفتەی رابردووتری هەمان سنوور، بڕی 9 ملیار و 198 هەزار و 158 هەزار و 705 دینار بووە و بەراورد بەم هەفتەیە، زیاتر لە 12 ملیار دینار زیادیكردووە، كە بەرزبوونەوەكە دەكاتە زیاتر لە 130%.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، داهاتی مانگی 10 زیاتر لە 65 ملیار دینار بووە، بەڵام ئەم مانگە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 58 ملیار دینارە، هاوكات داهاتی ئەو سنوورانە ساڵی رابردوو یەك ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هەزار و 465 دینار بووە و ئەمساڵیش تاوەكو ئەمڕۆ زیاتر لە 841 ملیار دینارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close