كوردستانهەواڵ

لە ھەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاردەكرێت

لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، سبەی رۆژی ھەینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەڵێ: “بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی ھەینی22/5/2020 لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە. لێرەوە داوا لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین، ھاوکات لەگەڵ کاری لیژنەکانمان لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم، ئێوارەی ھەینی 22 ئایار ھەرکەسێک بە بەڵگەی شەرعی مانگی بینی بەزووترین کات یەکەی کارگێری سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close