هاوپۆلنەكراو

دیوانی په‌رله‌مان: هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشین ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌یه‌وێت مووچه‌ی خانه‌نشینی نه‌مێنێ با سه‌ردانمان بكات

سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌رده‌ڵا” محه‌مه‌د، گشتاندنێكی بۆ په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین ده‌ركردووه‌ و تێیدا داوایكردووه‌، هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشین ئه‌گه‌ر ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌یه‌وێت مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی رابگیرێت با سه‌ردانی په‌رله‌مان بكات بۆ ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌ی.

له‌ گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه‌: “به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی (2020) مادده‌ی (7) بڕگه‌ی چواره‌می یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازه‌كان و خانه‌نشینی له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق، هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له‌ خولی پێنجه‌م و په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشینكراو له‌ خوله‌كانی تر، ده‌یانه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ببن، ده‌توانن له‌ رێكه‌وتی (1/7/2020) بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن. به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رێوشوێنی یاسایی. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close