وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ده‌رگای عه‌لوه‌كان ته‌نها له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا داده‌خرێن و له‌دووه‌م رۆژه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی٥ی٢٠٢٠، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به له‌به‌رچاو گرتنی وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و دوای گفتوگۆكردنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای عه‌لوه‌كان (گۆڕه‌پانی سه‌وزه‌و میوه) له رۆژانی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان، بڕیاردرا كه ته‌نها له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا دابخرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی دووه‌م و سێیه‌می جه‌ژنی ره‌مه‌زان سه‌رجه‌م عه‌لوه‌كان كراوه ده‌بن.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوە، لە یەکەم رۆژی جەژنی ره‌مه‌زاندا بۆ ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ جێبه‌جێبكرێت و بەپێی بڕیارەکە، ته‌نها رێگه به هاتوچۆی كارمه‌ند و پزیشكانی ته‌ندروستی و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان بدرێت.