ئابووریجیهانكوردستانهەواڵ

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم ڕووی لە دابەزین کردووە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی دابەزین کردووە و لەبازاڕەکانی هەرێمیش، 10 هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

باسک نێت
هەفتەی رابردوو، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی سکاڵاکانی بێکاری، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، 100 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەڕایەوە خانەیی دوو هەزار و 365 دۆلار.
لەلایەکی دیکەشەوە، نرخی یەک گرام زێڕ بە 76 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و لەهەمان کاتیشدا نرخی یەک کیلۆگرام بە 76 هەزار و 85 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار 18 به 416 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 21 به 485 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 22 به 510 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 24 به 555 هەزار دینارە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close