پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر بازنەی هەڵبژاردنەکانی ١٦ پارێزگا و دانیشتنەکەش دواخر بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پەرلەمان دەنگیداوە لەسەر بازنەی هەڵبژاردنەکانی ١٦ پارێزگا و دەنگدانی لەسەر پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا دواخست بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو.
بە گوێرەی هەواڵ هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا، بەهۆی ئەو ناکۆکیانەوە بووە کە لەسەر ئەو دوو پارێزگایە دروست بووە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبۆوە بۆ دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان، کە بههۆی ناکۆییەکانەوە بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکان و لیستی دەوڵەتی یاسا بایکۆتی بەشێکی دانیشتنەکەی ئەمرۆیان کرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە