🛑سوپای ئیسرائیل کوژرانی 21 ئەفسەر و سەربازی هێزی یەدەگی لە ماوەی کاتژمێرەکانی رابردوودا لە باشووری کەرتی غەززە راگەیاند.
🛑دانیال حەجەری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئهمڕۆ سێشهممه 23ی كانوونی دووهم رایگهیاند: ئەم هێرشە توندترین هێرشە لە دوای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غهززه.
🛑هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری غەززە لە چوارچێوەی بارودۆخێکی سەختدا بەڕێوەدەچێت.
🛑بەڵام وردەکاری زیاتری لەبارەی چۆنیەتی کوژرانی ئەو سەربازانە نەخستەڕوو.
🛑میدیا ناوخۆییەکان پێشتریش ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، بەهۆی داڕمانی دوو باڵەخانە دوای تەقینەوەیەکی گەورە سەربازەکان گیانیان لەدەستداوە.
🛑ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، پەیامنێری ئەلعەرەبیە لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: سێ سەربازی ئیسرائیلی لە باشووری کەرتی غەززە کوژراون، بەمەش ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە زەمینییەکە تا ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی 218 کەس.