ئابووری

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات

🔸 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 80 دۆلار.

🔹 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 80 دۆلار و 22 سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 80 دۆلار و 6 سەنت بوو.

🔸 نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 74 دۆلار و 76 سەنت بوو.

🔹بەپێی دوایین بڕیاری ئەندامانی رێکخراوى ئۆپێک، پێویستە کەمکردنەوەى بڕى بەرهەهێنانی نەوت بە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە تا کۆتایى ئەم مانگە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەمەش هەنگاوێکە بۆ بەرزبوونەوەى زیاتری نرخى نەوت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close