كەش و هەوا

خۆڵبارینێکی چڕ عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

محەمەد كەلاری، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند: “پێشبینی دەكرێت لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە سنوری باشوری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و خۆڵبارینێكی چڕ دروست بێت، سنوری پارێزگاكانی موسڵ و تكریت و ئەنبار بگرێتەوە وە بۆ سبەی كاریگەری لەسەر بەشێكی باشوری كەركوك و گەرمیان دەبێت”.

وتیشی: “لە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەدا هەمان بارودۆخ ئەگەر هەیە دووبارە ببێتەوە بە پلەی بەهێزتر بۆ سنوری ئەو ناوچانە سەرچاوەكەی لە هەمان شوێنەوە دەبێت و بە ئاراستەی باشوری رۆژهەڵات لە جوڵەدا دەبێت و ئاسمان ناڕوون و لێڵ دەكات”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close