كەش و هەوا
باران بارین تەواو نەبووە ،شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران، هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایانی کەشناسی ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی کتوپڕ لە کەشوهەوای هەرێم دەکەن و هۆشداری دەدەن لە شەپۆلێکی توندی ناسەقامگیری کە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەست پێدەکات. پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە لێزمەبارانی بەخوڕ، هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزەی گەورەی لەگەڵ بێت.
بۆ سبەی یەکشەممە، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت و مەترسی جیددیی دروستبوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەکان، بەتایبەت لە سنووری بادینان، بارزان، هەولێر و کەرکووک هەیە. هەروەها خێرایی با لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەروو ٥٠ کم/ک.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



